کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی ئاڕاستەی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كرد

.

10:45 AM - 15/05/2022

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

ئەمڕۆ بە ڕێزەوە یادی هەموو ئەو مامۆستا تێکۆشەر و ماندوونەناسانە دەکەینەوە کە رۆڵێکی گرنگ و کاریگەریان گێڕاوە لە مێژووی خەباتی سیاسیی گەلەکەمان و هاوشانی پێشمەرگە قارەمانەکان قوربانیی گەورەیان داوە لەپێناو خاکی کوردستان. مێژووی شکۆداری مامۆستایان لە پێشخستی رەوتی خوێندن و پەروەردەکردنی نەوە یەک لەدوای یەکەکانی کوردستان لەبیر ناکەین و لەبەردەم ئەو مێژووە زێڕینەدا سەری ڕێز دادەنەوێنین.

لە ساڵانی رابردوودا مامۆستایانی خۆشەویستی کوردستان بە دۆخێکی سەختی داراییدا تێپەڕین، بەڵام بە دڵسۆزی و پشوودرێژی خۆیان بەردەوامییان بە رەوتی خوێندن داوە و بەردەوامبوون لە پرۆسەی فێرکردن و دروستکردنی نەوەیەکی نوێخواز. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرامبەر ئەو هەڵوێستە جوامێرانەیە وەفادار دەبێت و بەڵێنتان پێدەدەین هەموو هەوڵێک بدەین لەپێناو دەستەبەرکردنی مافەکانتان.

هەر شاد و سەرفرازبن

بافڵ جەلال تاڵەبانی
١٥ی ئایاری ٢٠٢٢

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە