کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لوقمان وەردی : ئەوەی پـــارتی دەیکـــات ، تـــاوانە بەرامبەر خەڵکی کوردستان.

.

08:08 PM - 14/05/2022

لوقمان وەردی : ئەوەی پـــارتی دەیکـــات ، تـــاوانە بەرامبەر خەڵکی کوردستان.


لەبەرامبەر ئەو نادادی و گەمارۆیەی كە پارتی و سەرۆكی حكومەت, بەرامبەر بە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین پەیڕەوی دەكەن, بەشێك لە پەرلەمانتارانی كوردستان دەڵێن : پارتی لە بەرامبەر ئەوەی شكستی لە پرسی سەرۆك كۆمار هێنا و شاردنەوەی گەندەڵیەکانی، ئیًَستا بە پیلان گەمارۆی زۆنی سەوزی داوە.
لەم بارەیەوە لوقمان وەردی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە میانی بەشداریكردنی لە گەشتی هەواڵەكانی سەعات 7 ی ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان ڕایگەیاند : ئەوەی ئەمڕۆ لە ھەرێمی کوردستان ئەگوزەرێت مایەی نیگەرانی ھەموو لایەکمانە و بە بەرنامە و پیلان دژی زۆنی سەوز ئەنجامدەدرێت لەلایەن پارتیەوە.
لوقمان وەردی وتیشی : پێویستە داھاتی نەوت لە خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکدا بێت و ئەوەی ئێستا ئەگوزەرێت سەرجەم کێشەکان ، لە ئەستۆی پارتیەوە و ئێمەش وەکو یەکێتێ قبوڵی ناکەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە