.
08:06 PM - 14/05/2022
له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانی میدیاكارانی كه‌ناڵه‌كانی سه‌ر به مه‌كته‌بی راگه‌یاندن، خولێك بۆ ژماره‌یه‌ك له میدیاكار له ده‌زگاكانی سه‌ر به مه‌كته‌بی راگه‌یاندن كرایه‌وه.
له‌خوله‌كه‌دا راهێنه‌ر و شاره‌زای بواری میدیا ”هیوا عوسمان” به شێوازێكی سه‌رده‌مییانه جۆره‌كانی داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ و راپۆرت و جیاوازییه‌كانی میدیا و سۆشیاڵ میدیا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی بینه‌ر و چه‌ندین بابه‌تی تری به میدیاكاران وته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia ، هاوڕێ عه‌زیز سه‌رپه‌رشتیاری خوله‌كه وتی : ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌م و كۆتایی نییه، مه‌كته‌بی راگه‌یاندن پلانی گۆڕانكاریی داوه له‌ناوه‌ڕۆكی میدیای حزبه‌كه‌یداو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌رێی چه‌ندین شاره‌زای بواری میدیا و خول و ۆورك شۆپه‌وه زانیارییه میدیاییه‌كانی كارمه‌ندانی ئه‌پده‌یت ده‌كاته‌وه‌و به‌تیم سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی رۆژنامه و رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كانمان ده‌خه‌ینه ئه‌م خولانه‌وه.
له‌كۆتا رۆژی خوله‌كه‌شدا، ستران عه‌بدوڵا لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی ی.ن.ك ، سه‌ردانی به‌شداربوونی خوله‌كه‌ی كرد‌و پشتگیریی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی بۆ هه‌موو گۆڕانكارییه‌ك له شێوازی نوێی كاركردنی میدیاكاران ده‌ربڕی و داوایكرد ستاندارده نوێ جیهانییه‌كان بكه‌نه رێڕه‌وی ئیشكردنیان.
له‌خولی به‌هێزكردن و په‌ره‌پێدانی توانای میدیاكاراندا، بیست میدیاكار له ده‌زگاكانی PUKmedia ، ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان ، رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ،كه‌ناڵی كه‌ركوك” به‌شداربوون و له شه‌ش رۆژدا به چڕوپڕی گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر شێوازی كاركردنیان له ستۆدیۆ و له‌سه‌ر شه‌قام و بڕیاریاندا له‌مه‌ودوا له چوارچێوه‌یه‌كی كورت و پوختدا زانیارییه‌كانیان بگوازنه‌وه بۆ بینه‌ر .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە