کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پانزدە ڕۆژە هیچ قوربانیەكی كۆرۆنا لەهەرێم تۆمارنەكراوە

.

06:48 PM - 14/05/2022

پانزدە ڕۆژە هیچ قوربانیەكی كۆرۆنا لەهەرێم تۆمارنەكراوە
 پانزدە ڕۆژە لەسەریەك هیچ قوربانیەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان تۆمارنەكراوە.
زیاتر لەدوو هەفتەیە ئامارەكانی تووشبووان و گیان لەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاوی كەمیكردووە و دابەزیوە و لەو ماوەیەدا هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە تۆمارنەكراوە.
لەوبارەیەوە وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری تووشبووانی بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە24 سەعاتی ڕابردوودا ڕاگەیاند و بڵاویكردەوە لەو ماوەیەدا تەنیا 12 حاڵەتی تووشبوون بەكۆرۆنا تۆماركراوە و بەوەش كۆی تووشبووانی ئەو ڤایرۆسە لەهەرێم گەیشتە زیاتر لە 437 هەزار تووشبوو.
بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە 24 سەعاتی ڕابردوودا هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارنەكراوە و 14 تووشبوو چاكبوونەتەوە و ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە