کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی هەرێم دەستی بەسەر چەند بیرە نەوتێكی تری كەركوكدا گرت

.

06:47 - 14/05/2022

حكومەتی هەرێم دەستی بەسەر چەند بیرە نەوتێكی تری كەركوكدا گرت
كۆمپانیای نەوتی باكوور ئاشكرایدەكات، هێزێكی چەكداری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بەسەر چەند بیرە نەوتێكی كێڵگەی بای حەسەندا گرتووە، بۆ وەرگرتنەوەی ئەو بیرە نەوتیانەش كۆمپانیاكەیان سكاڵای یاسایی لە دادگا تۆماركردووە.
كۆمپانیای نەوتی باكوور لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، حكومەتی هەرێم لەماوەی رابردوودا زیادەڕۆیی و پێشلكاری كردۆتە سەر چەند كێڵگەیەكی نەوتی كۆمپانیاكەمان لەوانە خۆرمەڵە، هاڤانا، سەفیە و كۆرمۆر، بۆ ئەو مەبەستەش كۆمپانیاكەمان سكاڵای یاسایی پێشكەش بە دادگا تایبەتمەندەكان كردوەو تائێستاش ئەو داوایانە لەبەردەم دادگاكانی عیراقدان.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لەگەڵ بەردەوامی پێشلكارییەكان، هێزێكی چەكداری سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهاوبەشی لەگەڵ تیمێكی تەكنیكی دەستیان بەسەر چەند بیرە نەوتێكی كێڵگەی (بای حەسەن/ داوود)دا گرتووە، بەمەبەستی سوود وەرگرتن لەتوانای بەرهەمهێنانی ئەو بیرە نەوتیانە لەبەرژەوەندی هەرێمی كوردستان.
سەرچاوەیەكیش بە گەلی كوردستانی راگەیاند، ماوەیەكی زۆرە هێزێكی پێشمەرگە بۆ پاراستنی گوندی لهێبان لە هەولێرەوە هاتوونە سنوورەكە، بەڵام ئێستا تیمێكی تەكنیكی لەو ناو    چەیەن و خەریكی ئەوەن جارێكی تر نەوت لەو دوو بیرە نەوتییە دەربهێنن، كە پێشتر لەلایەن كۆمپانیای نەوتی باكوورەوە داخرابوون.
كۆمپانیای نەوتی باكوور، بەرپرسیاریەتی ئەو هەڵسوكەوتە دەخاتە ئەستۆی حكومەتی هەرێم‌و ئاماژە بەوەش دەكات، كە پێچەوانەی دەستوور و یاساكانی عیراقە كە كۆنترۆڵی پەیوەندییەكانی هەرێم‌و حكومەتی ناوەندی‌و بەرپرسیارێتی سوود وەرگرتنی لە نەوت و غاز دیاریكردووە، بەو پێیەی موڵكی گەلی عیراقە و حكومەت لەرێگەی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عیراقەوە نوێنەرایەتی دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە