.
05:55 PM - 14/05/2022
لە یادی 60 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستاندا، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی تەواوی ئەندامان و خێزانی پەروەردەیی دەکەین.
یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان وەک فێرگەیەک بۆ گەشەپێدانی پەروەردە و زانست و فێرکردن رۆڵی گەورە و پێشڕەوی بینیوە لە گۆشکردن و قووڵکردنەوەی هزری بەرزی کوردایەتی و پەروەردەی تەندروست و زانستی سەردەمدا.
لەم بارودۆخەی ئێستاشدا، ئەوە لە رێکخراوەکەتان چاوەڕوان دەکەین بەهەمان گیانی بەرزەوە بەردەوام بن لە خزمەتی مامۆستایان و ناوەندەکانی خوێندن، هەروەک پێویستە وەک رێکخراوێکی پیشەیی و مەدەنی نوێنەرایەتی راستەقینەی مامۆستایان بکەن و لەسەنگەر و بەرەی ئەواندابن و لە رێگەی فشاری مەدەنییەوە داخوازی و پێداویستییەکانی مامۆستایان دەستەبەر بکەن، تا لەو رێگەیەوە پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن زیاتر بەرەو پێشەوە بەرن.
لە کۆتاییدا سڵاو بۆ گشت ئەو مامۆستایانە دەنێرین کە تەمەنێکیان لە خزمەتکردنی فێرکردن و پەروەردە و زانستدا بینیوە و نەوەیەکی خوێندەواری پێشکەوتوخوازیان پێگەیاندووە.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە