.
05:26 - 14/05/2022
پەرلەمانتارێكی یەكێتی ژمارەی بێ شوومار لەبارەی داهاتەوە ئاشكرا دەكات.
كاروانی گەزنەیی ئەندامی فراكسیۆنی ی.ن.ك لە پەرلەمانی كوردستان زانیاری سەبارەت بە داهاتی نەوت بڵاودەكاتەوە و دەڵێت هەرێم بە هەناردەكردنی 420 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە داهاتەكەی زیاترە لە ملیارێك و 291 ملیۆن دۆلار و لەو بڕەش 555 ملیۆن و 350 هەزار دۆلاری سافی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە ، بەڵام بە وتەی وتەبێژی حكومەت داهاتی مانگانەی نەوت 350 ملیۆن دۆلار بووە ، ئەوەش بەمانای ئەوە دێت كە 205 ملیۆن و 345 هەزار دۆلار لە داهاتی نەوت دیارنەماوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە