کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كوشتارگەی نوێی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات لە سەر شەقام گۆشت نەكڕن

.

02:39 PM - 14/05/2022

كوشتارگەی نوێی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات لە سەر شەقام گۆشت نەكڕن

كوشتارگەی نوێی سلێمانی سەبارەت بەمەترسیەكانی بڵاوبوونەوەی تای خوێن بەربوون هاوڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە كەبەشێوەیەكی وورد كار بۆ ڕێگری لەبڵاوبوونەوەی پەتاكە دەكەن، هەروەك داوا لە هاوڵاتیان دەكات هاوكاریان بن و بەهیچ شێوەیەك گۆشتی سەر شەقامەكان نەكڕن كە پشكنینی بۆ نەكراوە، چونكە تەنها خوا دەزانێ كە چیەو چۆنە.
ئەوە لە كاتێكدایە رۆژی 10ی ئەم مانگە دوای پشكنین و بەدواداچوونی تیمی پاراستنی تەندروستی هەولێر ، یەكەم حاڵەتی تای خوێنبەربوونی لەپارێزگاكە تۆماركرد، كەهاوڵاتیەكی تەمەنی 17 ساڵە و لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشكدایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە