کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یارییەكانی وەرزی 2021-2022ی بۆندس لیگا كۆتاییدێت

.

02:20 PM - 14/05/2022

یارییەكانی وەرزی 2021-2022ی بۆندس لیگا كۆتاییدێت
 ئەمڕۆ ركابەرییەكانی هەفتەی 34  و كۆتایی خولی یانەكانی ئەڵمانیا دەست پێ دەكات و سەرجەم یارییەكانی ئەو هەفتەیەش لە یەك كاتدا ئەنجام دەدرێن  سەرەرای یەكلایی كردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی خولەكە لەلایەن یانەی بایرن میونشنەوە  بەڵام ركابەرییەكی بەهێز ماوە بۆ بەدەست هێنانی كورسییەكی چامپیۆنس لیگی وەرزی داهاتوو  سەرەتاش لە یارییەكی گرنگی ئەو هەفتەیەدا یانەی لایپزیگ لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی ئەرمینیا بیلیفیڵد دەبێتەوە  بۆ ئەو یارییەش یاریزانانی یانەی لایپزیگ بە هەموو توانایەكی خۆیانەوە بۆ ئەو یاریە ئامادەكارییان كردووە  ئەویش تا بتوانن بە بردنەوەیان لەو یارییەدا پلەی چوارەمی ریزبەندی خولەكە مسۆگەر بكەن و لە وەرزەی داهاتووشدا بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكەن  هەر لە سەعات 4  و 30 دەقیقەی پاش نیوەڕۆدا و لە یەكێك لە یارییە بەهێز و گرنگەكانی ئەو هەفتەیە هەردوو یانەی بایەر لیڤەر كوزن و فرایبۆرگ لە یاریگای بای ئارێنا بەیەك دەگەن  ئەنجامی ئەو یاریەش بۆ یاریزانانی فرایبۆرگ گرنگییەكی زۆری دەبێت  لە ئەگەری بردنەوەشیان لە لیڤەركوزن و هەر ئەنجامێكی نەخوازراوی یانەی لایپزیگ  ئەوا بە شێوەیەكی رەسمی فرایبۆرگ دەگاتە دوا یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگی وەرزەی داهاتوو  هەر لە یارییەكانی هەفتەی كۆتایی خولەكەدا  یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی پلەی دووەمی ریزبەندی لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارك رووبەرووی یانەی هێرتا بەرلینی پلەی پانزەیەم دەبێتەوە و یانەی بایرن میونشنی پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەكە و هەڵگری نازناوی 10 وەرزی رابردووی بۆندس لیگا لە یاریگای ڤۆكس ڤاگن ئارێنا دەبێتە میوانی یانەی ڤۆڵفسبۆرگ .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە