کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیڤاندۆڤسكی گرێبەستەكەی لەگەڵ بایرن میونشن درێژناكاتەوە

.

02:18 PM - 14/05/2022

لیڤاندۆڤسكی گرێبەستەكەی لەگەڵ بایرن میونشن درێژناكاتەوە
 رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی داهاتووی یاری كردنی خۆی لەگەڵ یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی یەكلایی كردەوە و ئەگەرێكی زۆریشی هەیە لە میركاتۆی هاوینەی ئەم وەرزەدا ریزەكانی پاڵەوانی بۆندس لیگا بەجێ بهێڵێت و بچێتە یەكێك لە یانە بەهێز و ناودارەكانی ئەوروپا  .
رۆژنامەكانی ئەڵمانیا ئاشكرایان كردووە : رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ئیدارەی بایرن میونشنی لەوە ئاگاداركردۆتەوە كە ئەم وەرزە دوا وەرزی یاری كردنی دەبێت لەگەڵ یانەكەیان و لە ماوەی داهاتووشدا پەیوەندی بە یانەیەكی ترەوە دەكات .
 رۆژنامەكان باسیان لەوەش كردووە : لە ماوەی رابردوودا پینی زاهاڤی بەڕێوەبەری كارەكانی لیڤاندۆڤسكی لەگەڵ ئیدارەی چەند یانەیەكی بەهێز و ناوداری كیشوەری ئەوروپا گفتوگۆی ئەنجامداوە  بە تایبەتی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی  ئەویش بە هیوای ئەوەی لە مانگی حەوتی داهاتوودا یانە كەتەلۆنیەكە گرێبەست لەگەڵ ئەو ئەستێرە پۆڵەندیە ئیمزا بكەن  .
رۆژنامەكان باسیان لەوەش كردووە : لیڤاندۆڤیسكی ئاسانكاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەكات تا لە نزیك ترین كاتدا گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا بكەن  بەوەی ئەو یاریزانە لەلایەن بەرشەلۆنە گرێبەستێكی بۆ ماوەی 3 وەرز و مووچەی ساڵانەی 35 بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ بەدەست گەیشتووە  ئەو بۆندە درێژخایەن و مووچە زۆرەش سەرنجی ناوبراوی بەلای خۆیدا راكێشاوە  بە تایبەتی لە كاتێكدا كە یانەی بایرن ئامادە نین ساڵانە بڕی زیاتر لە 25 ملیۆن یۆرۆی پێشكەش بكەن  رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی تەمەن 33 ساڵ لە هاوینی 2014 ەوە پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی بایرن میونشنەوە كردووە و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا توانیویەتی لە كۆی 373 یاری رەسمی 343 گۆڵ تۆمار بكات و 19 نازناویش بەدەست بهێنێت كە گرنگترینیان نازناوی چامپیۆنس لیگی وەرزی 2019 بۆ 2020 بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە