کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی پۆڵ پۆگبا چڕكردۆتەوە

.

02:10 PM - 14/05/2022

بایرن میونشن هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی پۆڵ پۆگبا چڕكردۆتەوە
تایبەت بە هەواڵەكانی یانەی بایرن میونشن  بەرپرسانی پاڵەوانی 10 وەرزی رابردووی بۆندس لیگا بە شێوەیەكی رەسمی هاتونەتە سەر هێڵ تا لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستێك لەگەڵ پۆڵ پۆگبای فەڕەنسی و یاریزانی بە توانای یانەی مانچستەریونایتد ئینگلیزی ئیمزا بكەن و لە داهاتووشدا ریزەكانیان بەو یاریزانە بەهێز تر بكەن.

   سەرچاوەكانی هەواڵ ئەوەشیان ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی یانە باڤارییەكە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا پەیوەندیان بە پۆگباوە كردووە و بۆ ماوەی چەند سەعاتێك لە رێگەی تەلەفۆنەوە گفتوگۆ و بیر و بۆچوونیان گۆڕیوەتەوە  ئەویش بە هیوای ئەوەی تا لە نزیك ترین كاتدا رەزامەندی ئەو یاریزانە بەدەست بهێنن و دوای تەواو بوونی ماوەی گرێبەستەكەی بە بێ بەرامبەر روو لە ریزەكانیان بكات .
 سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەش كردووە : لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە جارێكی تر گفتوگۆكانیان لەگەڵ پۆگبا ئەنجام دەدەنەوە و گرێبەستێكی درێژخایەن و مووچەیەكی زۆریشی پێشكەش دەكەن  ئەویش تا پێش سەرجەم یانەكانی تری ئەوروپا بۆندەكەی یەكلایی بكەنەوە   سەرچاوەكانی هەواڵ باسیان لەوەش كردووە : ئەركی ئیدارەی یانەی بایرن میونشن لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە تەمەن 29 ساڵە ئاسان نابێت  بە تایبەتی لە كاتێكدا كە هەریەك لە یانەكانی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی و مانچستەرسیتی ئینگلیزی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵیش چاودێری ناوبراو دەكەن و لە هەوڵێكی زۆردان لەمانگی حەوتی داهاتوودا بیبەنە ریزەكانیان   .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە