کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان نزیكە لە یەكلاییكردنەوەی بۆندی رافینیا

.

02:09 PM - 14/05/2022

پاریس سان جێرمان نزیكە لە یەكلاییكردنەوەی بۆندی رافینیا
 لە پێناو بە هێزكردنی ریزەكانیان لە وەرزی داهاتوودا بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە پلانی ئەوەدان گرێبەستێك لەگەڵ رافینیای بەڕازیلی و هێرشبەری یانەی لیدز یونایتدی ئینگلیزی ئیمزا بكەن  .
سەرچاوەیەكی نزیك لەو یانە پاریسیە ئاشكرای كردووە : ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنەری پی ئێس جی لە پێناو بەهێز كردن و رێكخستنەوەی هێڵی هێرشبردنی یانەكەی  داوایەكی پێشكەشی ئیدارەی پاریس سان جێرمان كردووە : ئەویش تا لە ماوەی داهاتوودا هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی رافینیای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی لیدز یونایتد دەست پێ بكەن .
 ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش كردووە : لەسەر داوای پۆچیتینۆ بەرسانی یانە پاریسیەكە لای خۆیانەوە بۆندێكی گرانبەهایان ئامادە كردووە  تا لە ماوەی داهاتوودا و لە بەرامبەر دەستەبەر كردنی تواناكانی ئەو یاریزانە پێشكەشی لیدزی بكەن  لەلایەكی تریشەوە سەرچاوەكانی هەواڵ رایانگەیدووە : هەرچەندە زیاتر لە یانەیەكی بەهێزی ئەوروپا لەسەر هێڵن بۆ دەستەبەر كردنی تواناكانی ئەو یاریزانە تەمەن 25 ساڵە  بەڵام ئیدارەی پاریس سان جێرمان نزیك ترین یانەیە تا بتوانێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا گرێبەستێك لەگەڵ رافینیا ئیمزا بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە