کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دیمبیلی لەلایەن بەرپرسانی چێڵسی ئینگلیزییەوە داواكراوە

.

02:07 PM - 14/05/2022

دیمبیلی لەلایەن بەرپرسانی چێڵسی ئینگلیزییەوە داواكراوە
بە پێی هەواڵێكی رۆژنامە ئیسپانیەكان :  عوسمان دیمبیلی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە بۆتە جێگەی سەرنجی بەرپرسانی یانەی  چێڵسی ئینگلیزی و لە هەوڵی ئەوەشدان لە میركاتۆی هاوینەی داهاتوودا بیبەنە ریزەكانیان  .
رۆژنامەكانی ئیسپانیا رایانگەیاندووە: بەرپرسانی بلوز ماوەیەكی زۆرە چاودێری دیمبیلی و لە هەوڵێكی زۆریشدان لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بكەن.

  رۆژنامەكان باسیان لەوەش كردووە : بەرپرسانی یانە لەندەیەكە لە ماوەی رابردوودا زیاتر لە جارێك لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە گفتوگۆیان ئەنجام داوە  ئەویش بە هیوای ئەوەی ناوبراو رازی بكەن تا لە میركاتۆی هاوینەی داهاتوودا و دوای تەواو بوونی بۆندەكەی لەگەڵ بەرشەلۆنە ....گرێبەست لەگەڵ یانەكەیان ئیمزا بكات  رۆژنامەكان باسیان لەوەش كردووە : لە ئەگەری رازی بوونی ئەو یاریزانە ئەوا ئیدارەی چێڵسی بۆندێكی درێژخایەن مووچەیەكی زۆری هەفتانە پێشكەش عوسمان دیمبیلی تەمەن 24 ساڵ دەكەن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە