کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

باستیانینا خێراترینی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی فەڕەنسای مۆتۆ جی پی بوو

.

01:39 PM - 14/05/2022

باستیانینا خێراترینی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی فەڕەنسای مۆتۆ جی پی بوو
 لە میانی تاقیكردنەوەكاتی قۆناغی فەڕەنسای پێشبڕكێكانی مۆتۆ جی پی  ئینا باستیا نینای ئیتاڵی و ماتۆڕسواری تیمی دوكاتی توانی خێراتین كات تۆمار بكات و پلەی یەكەمی ئەو تاقیركردنەوەیە دەستەبەر بكات  لەلایەك تریشەوە ئەلێكس ئیسپار گارۆی ئیسپانی و ماتۆڕسواری تیمی ئەپریلیا بە جیاوازیەكی كەم لەگەڵ باستیا نینا پلەی دووەمی بەدەست هێنا  هەر لە تاقیكردنەوەكاتی قۆناغی فەڕەنسا  ئەلێكس رینسی ئیسپانی و ماتۆڕسواری تیمی سوزوكی توانی پلەی سێیەم مسۆگەر بكات  جێی ئاماژە پێكردنە : پێش بەڕێوەچوونی پێشبڕكێ رەسمییەكانی ئەو قۆناغەش  فابیۆ كوارتارارۆی فەڕەنسی و ماتۆڕسواری تیمی یاماها بە كۆكردنەوەی 89 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پێشبڕكێكانی مۆتۆ جی پی گرتووە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە