کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چوارچێوەی هەماهەنگی هۆشداریی دەداتە سەرۆكی پەرلەمان

.

01:17 PM - 14/05/2022

چوارچێوەی هەماهەنگی هۆشداریی دەداتە سەرۆكی پەرلەمان

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە بەیاننامەیەكی سەبارەت بە دوورخستنەوەی باسم خەشان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لیژنە پەرلەمانییەكان بڵاوكردەوە و تێیدا نیگەرانی خۆیان لە هەڵسوكەوتەكانی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نیشاندا بەرامبەر باسم خەشان ، لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە بەشداریی كردن لە لیژنەكانی پەرلەمان مافێكی یاسایی و دەستووری هەموو پەرلەمانتارێكە و بەكارهێنانی ئەو جۆرە هەڵسوكەوتانە لەگەڵ نوێنەری هەڵبژێردراوی گەل قبوڵكراو نییە، چوارچێوەی هەماهەنگی داواشی لە محەمەد حەلبوسی كردووە چاو بە بڕیارەكەیدا بخشێنێتەوە و پارێزگاری لە بنەماكانی دیموكراتی بكات و دوور بكەوێتەوە لە بڕیاری تاك رەویی و پرسە دیموكراتییەكان تێكەڵ بە پرسە كەسییەكان نەكات.
لای خۆیەوە باسم خەشان پەرلەمانتاری سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەیاننامەیەكی لەسەر ئەو پرسە بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بە بوونی ساختەكاریی لە پرسی دەنگدان لەسەر دوورخستنەوەكەی دا ، باسم خەشان ئاماژەی بەوەداوە كە بەپێی گرتە ڤیدیۆییەكان تەنها لەسەدا 15 ی ئەندامانی ئامادەبوونی دانیشتنەكە دەنگیان بە بڕیارەكەی سەرۆكی پەرلەمان داوە بۆ دوورخستنەوەی كە ئەوەش مانای ئەوەیە كە محەمەد حەلبوسی ساختەكاریی كردووە و بڕیارەكەی بە ساختە پەسەند كردووە.
لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی رابردوو  محەمەد حەلبوسی، بڕیاریدا رێگە بە باسم خەشان، پەرلەمانتاری سەربەخۆ نەدات ببێتە ئەندام لە لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان و رێگەی پێنەدرێت لە دانیشتنەكانی پەرلەماندا قسە بكات تا داوای لێبوردن لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە