کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری ناوخۆ داهاتی هاتوچۆی سلێمانی دەباتە هەولێر

.

09:55 AM - 14/05/2022

وەزیری ناوخۆ داهاتی هاتوچۆی سلێمانی دەباتە هەولێر
"20%ی داهاتی تازەكردنەوەی ساڵانەی هاتوچۆی سلێمانی دەخرێتە سەر ژمارە بانكیەكی هەولێر"
بە ئیمزای وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان داهاتی هاتوچۆی ئیدارەی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین دەبرێتە سەر ژمارە بانكیەك لە هەولێر!!!
ئەمەش بەڵگەو هەوڵێكە بۆ نەهێشتنی داهات لە بەڕێوبەرایەتیەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین گوستنەوەی بۆ هەولێر و كەمكردنەوەی داهاتی سلێمانی
ڕێبەر ئەحمەد لەگەڵ كۆمپانیایەك گرێبەستێك واژۆدەكات كە دەبێیت (20%) هەموو داهاتی ساڵانەی تازەكردنەوەی توندوتۆڵی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی ڕاپەڕین دەچێیتە سەر حسابێكی تایبەت لە هەولێر...
بە پێی گرێبەستەكە تا 15 ساڵی تر هیچ كەس و كۆمپانیەك ناتوانی گەراجی پشكنین و توندوڵی(هەزە) لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین دابنێیت و وەربگرێیت.... ئەمە لەلایەك قۆرخكاریەو لەلایەكیش پیلانێكە بۆ كەمكردنەوەی داهاتی سلێمانی
هەر بە پێی ئەم گرێبەستە كۆمپانیای (توندوتۆڵ) دەبێتە چەتری كۆكردنەوەی هەموو ئەو كۆمپانیایانەی لەم سنورە مۆڵەتیان وەرگرتوە لە پێشوودا بۆ دەستبەسەراگرتنی داهاتی ئەو كۆمپانیایانە و بەڕێوبەرایتیەكانی ناوچەكانی سنوری سلێمانی.
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی
ئەندام پەرلەمانی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە