کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە رووداوێكی تەقەكردندا لە سنووری قەزای خەبات چوار كەس كوژران

.

08:41 PM - 13/05/2022

لە رووداوێكی تەقەكردندا لە سنووری قەزای خەبات چوار كەس كوژران     
لە سنووری قەزای خەبات چوار كەس بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە كوژران، لەو بارەیەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای هەولێر راگەیاند، بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە لە گوندی كەوڕەبەن لە سنووری شارۆچكەی رزگاری قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر چوار كەس كوژراون
هاوكات كوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەبات راگەیاند، رووداوەكە بەهۆی كێشەیەكی كۆنی نێوان دوو خێزانەوە بووە و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە، گەلی كوردستان زانیویەتی كوژراوەكان دوو كوڕ و باوكیان و برازایەكی باوكەكەیە و كێشەكەیان كێشەییەكی كۆنی زەوی و زار بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە