کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پارتی بۆ هەناردەكردنی غاز فشارێكی زۆری لەسەر سلێمانی دروستكردووە

.

05:32 PM - 12/05/2022

پارتی لەبەرامبەر هەوڵەكانیدا بۆ بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی غازی سروشتی هەرێم فشارێكی زۆری دارای لەسەر ئیدارەی سلێمانی دروستكردووەو لە دۆسەی نەوتیشدا دەیەوێت لەسەر ریتمی ئێستای بەردەوامبێت، بەڵام ئەو فشارو  پیلانانە لەلایەن لێپرسراوانی ئیدارەی سلێمانیەوە رەتدەكرێنەوە.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی سەباح، هەوڵێك لە ئارادایە بۆ هەناردەكردنی بەرهەمی غازی سروشتی هەرێم لەرێگەی ئوردن یان توركیاوە بۆ وڵاتانی جیهان و ئەجیندای ئیستای نێودەوڵەتیش هۆكاربووە بۆ ئەوەی دەستوەردانی زۆر لەو دۆسیەدا بكرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو دۆسیە بەهۆی نارازیبوونی ئیدارەی سلێمانیەوە لە چۆنیەتی ئەنجامدانی پرۆسەكەو داواكردنی بۆ شەفافیەتی زیاتر هۆكاربووە بۆ ئەوەی پارتی فشارێكی زۆر لەسەر پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەكانی راپەرین و گەرمیان دروست بكات و بەوە ناچاریان بكات، هەناردەكردنی غازی سروشتی بەپێی ئەوەی خۆیان دەیانەوێت بەرێوەبچێت ، بەو پێیەی زۆرترین بڕە یەدەگی غازی سروشتی هەرێم لەو ناوچانەدانن / بەڵام ئیدارەی سلێمانی دژی ئەو فشارانە وەستاوەتەوەو نایانەوێت هەناردەی غازیش هاشێوەی پرۆسەی هەناردەكردنی نەوت بەرێوەبچێت، كە داهاتەكەی نەیتوانیووە خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دابین بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە