کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چەند پرۆژەیەكی نوێی گەشتیاری لەسلێمانی دروستدەكرێت

.

05:06 PM - 12/05/2022


جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار نەخشەی بونیادنانی چەند پرۆژەیەكی نوێی گەشتیاریان لەسلێمانی تاوتوێكرد.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم كۆبۆوە و لەنزیكەوە باسیان لەبونیادنانی چەند پرۆژەیەكی نوێی گەشتوگوزار كرد لەگەڵ ئەنجامی هەنگاوە نوێیەكانی پرۆژە گەشتیارییەكانی چەند ناوچەیەكی سنووری پارێزگای سلێمانی.
لەكۆبونەوەكەدا نەخشەی بونیادنانی چەند پرۆژەیەكی نوێی گەشتیاری لەشاری سلێمانی تاوتوێ كرا و باس لەهەنگاوەكانی نەخشەی ناوچەیی ساید پلانی ناوچە گەشتیارییەكانی چەق چەق و قلیاسان و سەرچنار و دوكان كرا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە