.
04:44 PM - 12/05/2022
ڕێبوار ستار
لاى هه‌مووان ئاشكرایه كارى ڕۆژنامه‌گه‌رى و پیشه‌یى ڕاگه‌یاندن كار و میدیاكار یه‌كێكه له پیشه به‌نرخه‌كان و جێگه‌ى بایه‌خ پێدانه له دنیادا، بگره ئێستا له دنیادا كارى ڕۆژنامه‌وانى بوه به یه‌كێك له ده‌سه‌ڵاته‌كان و به ده‌سه‌ڵاتى چواره‌م ئه‌ژمار ده‌كرێت و ڕۆژنامه‌نوس و ڕاگه‌یاندن كار و میدیاكار گرنگیان پێده‌درێت هه‌میشه له‌ناوخه‌ڵكدا به كه‌سانى دیار ده‌رده‌كه‌ون هه‌روه‌ك پردێكوان له نێوان ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت و خه‌ڵكدا ئه‌ویش به‌گه‌یاندنى داواكارى و پێشنیار و په‌یامه‌كانى خه‌ڵكه بۆ حكومه‌ت كه داواى كارى خزمه‌تگوزارى بكه‌ن یان بۆ گه‌یاندنى گله‌ییه‌كانیان ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ى ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه. هه‌ربه‌پێى بڕگه و به‌نده‌كانى یاساى ڕۆژنامه‌گه‌رى ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكار ئازادن چۆن ڕوماڵى هه‌واڵ و زانیارى بكه‌ن تابیگه‌یه‌نن به بینه‌ر و بیسه‌ر و خوێنه‌ر و كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك. بۆئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك به‌ئاگابن له‌ڕووداو و پێشهاته‌كان . چونكه له بنه‌ڕه‌تدا كارى ڕاگه‌یاندن كارێكى مرۆڤــ دۆستانه‌یه‌و گه‌یاندنى په‌یامه به‌وه‌رگر و كۆكردنه‌وه‌ى گرنگترین هه‌واڵ و زانیاریه بۆ خه‌ڵك به‌تایبه‌ت هه‌واڵ و لێدوانى به‌رپرسه‌باڵاكان چونكه هه‌رلێدوان و هه‌واڵێكى به‌رپرسه‌باڵاكان به‌تایبه‌تى كاریگه‌رى له‌سه‌ر دۆخ و ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵك ده‌بێت. كه‌چى له‌م هه‌رێمه‌ى ئێمه ئه‌ولایه‌نه كه سه‌رۆكى حكومه‌ته‌كه‌ى سه‌ربه‌وه به‌هۆى ململانێ سیاسى و نادادپه‌روه‌رى له به‌ڕێوه‌ردنى پۆسته‌كه‌یدا هه‌روه‌ك چۆن له ڕابردو ئێستادا زۆرترین جیاوازى ده‌كات له‌نێوان شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا له گه‌یاندنى پڕۆژه‌خزمه‌ت گوزاریه‌كاندا وه‌ك ئه‌یبینن ڕق و كینه‌ى ئه‌م سه‌رۆكى حكومه‌ته‌ى پارتى هه‌روه‌ك چۆن حیزبه‌كه‌ى خۆى به‌وپه‌ڕى ڕقه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زۆنى سه‌وز و سلێمانى و خه‌ڵكه‌كه‌ى ده‌كات ئاواش سه‌رۆكى حكومه‌ته‌كه‌ى هه‌روه‌ك بڵێى ئه‌م زۆنى سه‌وز و سلێمانی یه له‌م هه‌رێمى كوردستانه نه‌بێت ئه‌م به‌خێرى خۆى ئه‌گه‌ر جار جار ڕه‌نگه له‌سه‌دا سفرى خزمه‌ت گوزارى بۆ ئه‌م شاره نه‌بێت ده‌ست نانه‌بینى مووچه‌خۆرى فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌ته‌كه‌ى به‌ویست و ئاره‌زووى خۆى پاره‌وداهات ده‌نێرێت بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ى كه مانگانه حكومه‌تى عێراق بڕى (دووسه‌د ملیار دینار) ده‌نێرێت بۆ مووچه خۆرانى هه‌رێم. ئیتر هیچ كه‌س نازانێت داهاتى نه‌وت و داهاتى سنوره‌كان له‌م حكومه‌ته بۆ كوێ ئه‌چێ و چی لێدێت، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌یه‌وێ وابه‌خه‌ڵكى كوردستان و زۆنى سه‌وز و سلێمانى بڵێ ئه‌وه‌تا له زۆنى سه‌وز خزمه‌تگوزارى نیه و مووچه نیه و ئیداره‌ى ئه‌م زۆنه خزمه‌تى خه‌ڵكه‌كه‌ى ناكه‌ن كه‌چى نازانێ ئه‌و سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌موو ئه‌م هه‌رێمه‌یه داهاتى ئه‌م زۆنه‌ش ده‌چێته‌وه خه‌زێنه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌و، سه‌ربارى ئه‌مانه‌ش ڕق و كینه‌ى هه‌ربه‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه ئێستا میدیاكاران و ڕۆژنامه‌نوسان و كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندنیشى گرته‌وه به‌تایبه‌تى ڕاگه‌یاندنى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كه له نوێترین لێدوانى كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕێگرى له تیمى ڕاگه‌یاندنى یه‌كێتى كرا كه‌بۆیان نیه ڕوماڵى ئه‌م كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه بكه‌ن و بیگه‌یه‌نن به بینه‌ره‌كانیان. له‌كاتێكدا ڕاگه‌یاندنى یه‌كێتى زۆریاساییانه وه‌ك كارێكى ڕۆژنامه‌وانى ویستویانه ئه‌م كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌ی ئه‌م سه‌رۆكى حكومه‌ته ڕوماڵ بكه‌ن به‌ڵام ڕق و كینه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت و تیمه‌كه‌ى ئه‌وه‌نه گه‌وره‌بوو ڕقه‌كه‌یان نه‌یهێشت به‌كاره‌كه‌ى خۆیان هه‌ستن، ئیتر نازانم سه‌رۆكى حكومه‌تێ ئه‌وه‌نده له‌ناخدا دڵ ڕه‌ق و به‌كینه و داخ له‌دڵ بێت نه‌ك خه‌ڵك و مووچه‌خۆرى ئه‌م سنوره بێبه‌شبكات له پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى و مووچه‌كانیان كه مافى ڕه‌واى خۆیانه. گه‌یشته سه‌رمیدیاكاران و ئیتر چ سه‌رۆكى حكومه‌تێكى نازانم. كه‌واته تۆ ته‌نها سه‌رۆكى حكومه‌تى زه‌ردى زه‌رد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە