کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەکەی ژمارە ٤ ی وێستگەی کەهرۆ ئاوی دوکان بەگەڕخرایەوە

.

04:23 PM - 12/05/2022

دوای ساڵێک لە لەکارکەوتنی، یەکەی ژمارە (٤)ی وێستگەی کەهرۆ ئاوی دوکان بەگەڕخرایەوە. ئەندازیار ئەبوبەکر حمد حسێن بەڕێوەبەری وێستگەی کەهرۆئاوی دوکان رایگەیاند: دوای ساڵێک لە لەکارکەوتنی بەهەوڵ و ماندوبوونی ئەندازیار و تەکنیککار و کرێکارانی وێستگەکە و بەبێ خەرجییەکی ئەوتۆ توانرا یەکەکە بەگەڕبخرێتەوە کە ئەوەش دەستکەوتێکی زۆر گەورەو گرنگە بۆ وێستگەکەمان. هەروەها وتیشی: بەگەڕخستنەوەی ئەو یەکەیە ئەگەر کۆمپانیا ئەنجامی بدایە ملیۆنان دۆلار لەسەر حکومەتی هەرێم دەکەوت، بۆیە زۆر سوپاسی سەرجەم کارمەندانی وێستگەکە بەگشتی و ئەو کارمەندانە دەکەم کە بەشداربوون لە ئەنجامدانی بەگەڕخستنەوەی وێستگەکە. راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە