کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شاومی كامێرای گۆشە فراوان بۆ ئۆتۆمبێلی كارەبایی پەرەپێدەدات

.

01:27 PM - 12/05/2022


كۆمپانیای شاومی بە رەسمی دێتە نێو بازاڕی ئۆتۆمبێلی كارەبایی، جا بەم نزیكانە دەبێت یاخوود لە داهاتوویەكی دوور دیار نییە، ئێستاش لە داهێنان نامەیەكی نوێدا كە هی ساڵی ڕابردوو و ئێستاكە پەسەند كراوە لە لایەن كۆمپانیاكەوە، ئاماژە بەوە دەدات كۆمپانیاكە كامێرای گۆشە فراوانی بۆ ئۆتۆمبێلی كارەبایی پەرە پێداوە، كامێراكە لە سەرووی ئۆتۆمبێلەكە جێگیر كراوە و سێ هەستەوەر لە خۆ دەگرێت
هیچ كاتێكی دیاری كراو نییە بۆ نمایش كردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە لایەن كۆمپانیای شاومییەوە، بەڵام ئاژانسەكان ئاشكرایانكردووە كە ئۆتۆمبێلەكانی كۆمپانیاكە لە هەردوو چەشنی SUV و Sedan دەبن، وە پێشووتر بەڕێوبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكە ڕایگەیاندووە نرخی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكەیان گونجاو دەبێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە