کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەولێر كۆڕێك دەربارەی كتێبی (هێڵێك بە ناو لمدا) سازدەكرێت

.

09:16 AM - 12/05/2022

لە شاری هەولێر  و لە هۆڵی مەلا مەحمود بایەزیدی لە ئەكادیمای كوردی، بە ئامادەبوونی نووسەران و رۆشنبیران ئێوارە كۆڕێك بۆ نووسەر و وەرگێر شەفیقی حاجی خدر لە بارەی ناساندنی دوایین كتێبی وەرگێردراوی خۆی (هێلێك بە ناو لمدا) لە نوسینی جەمیس باڕ بەرێوەچوو.
كتێبی (هێڵێك بە ناو لمدا) 21 مین زنجیرە كتێبی وەرگێردراوی شەفیقی حاجی خدرە كە لە زمانی ئینگلیزیەوە بۆ كوردی وەریگێراوە .
 كتێبەكە باس لە مێژووی دارشتنەوەی رۆژهەلاتی ناوەراست و دروستكردنی دەوڵەت دەكات لە دوای جەنگی جیهانی یەكەم،هەروەها چۆنیەتی دروست بوونی دەوڵەتی  عێراق و هاتنە كایە و گرێدانی پەیمانە نێودەوڵەتی و ئیقلیمیەكان و گفتوگۆكانی سایكس و بیكۆ لە سەر دابەشكارییەكانی بەریتانیا و فەرەنسا لەم ناوچەیەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە