کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فراكسیۆنی یەكگرتوو هۆشداری دەدات

.

08:54 PM - 09/05/2022

فراكسیۆنی یەكگرتوو هۆشداری دەدات

فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان هۆشداری دەدات لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان، و رێكنەكەوتنی حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەندی.
لەو بارەیەوە شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند دۆخی هەرێمی كوردستان لەشڵەژاویدایە و پێویستە چارەسەرێك بدۆزرێتەوە، راشیگەیاند رێكنەكەوتن لەگەڵ بەغدا مەترسیدارە و چەندین دەرهاوێشتەی خراپی دەبێت ، بەتایبەت كە ئێستا حكومەتی ناوەندی قۆناغی گفتوگۆی تێپەڕاندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە