کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی چەرموو كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان ئەنجام دا

.

08:39 PM - 09/05/2022

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی چەرموو كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان ئەنجام دا

سەرەڕای بڵاوكردنەوەی لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی چەرموو لە چەمچەماڵ، نیگەرانن لەوەی تاوەكو ئێستا مووچەی مانگی سێیان وەرنەگرتوە. هەروەها لە درێژەی كۆبوونەوە ناڕەزایەتییەكانیاندا، ڕێگەی سەرەكی كەركوك-سلێمانیان بۆ ماوەی كەمتر لە نیو سەعات داخست. بەو كارەش پەیامی ناڕەزایەتیی خۆیانیان ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم كرد. داواكاریشن بەزووترین كات، شایستە داراییەكانیان بۆ خەرج بكرێت. هاوكات نیگەرانی خۆیان لە داخستنی رێگەی هاتوچۆی هاووڵاتیان دەربڕی و ئاماژەیان بەوە كرد بە هۆی گوێ نەگرتن لە داواكارییەكانیان، ناچارن ناڕەزایەتییەكانیان بەم شێوەیە دەربڕن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە