کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێویستە سزای لە سێدارەدان جێبەجێبكرێت

.

06:34 PM - 05/05/2022

عەمیدی مافپەروەر كامەران عەبدوڵا


ئامانجی سەرەكی یاسا لە كۆمەڵگەدا ڕێگریكردنە لە ڕوودانی تاوان و بەسزاگەیاندن و تەمبێكردنی تاوانكاران و چاوترساندن تا كەس بیر لەئەنجامدانی تاوان نەكاتەوە، بەڵام لەهەرێمی كوردستان لە سایەی ڕاگرتنی جێبەجێكردنی سزای لە سێدارەدان كە جێبەجێكردنی پێویستی  بە دەركردنی فەرمانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانە بە پێی مادەی ٢٨٥ لە یاسای بنەمای دادگەرییە سزاییەكان ژمارە ٢٣ ساڵی ١٩٧١  وە ماددەی دەیەم  بڕگەی حەوتەم لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێم ژمارە ١ ساڵی ٢٠٠٥ ئەو دەسەڵاتەی پێدراوە ،  هیچ ڕێگریەك نیە كە فەرمانی سەرۆكایەتی دەربكرێت بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری لە سێدارەدانەكان كە لە لایەن دادگای تاوانەكان لە هەرێم دەردەكرێن، راگرتنەكەشی هیچ هۆكارێكی نیە  جگە لە موجامەلەكردنی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەوەی لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی وڵاتانی ئەوروپا  سزای لە سێدارەدان هەڵگیراوە ، كە ئەمەش كاریگەری زۆر خراپی كردۆتە سەر زیاد بوونی ڕێژەی تاوانی كوشتن لە هەرێمەكەمانداك ئەمەا هاندەرە بۆ تاوانكاران كە تاوانی كوشتن ئەنجام بدەن چونكە باش دەزانن كە لەسێدارە نادرێن  ڕۆژانە داداگاكان لە هەرێم بڕیاری لەسێدارەدان دەردەكەن بەڵام جێبەجێ ناكرێ، وە لە سایەی ئەو هەموو لێبوردنە گشتیانەی كە بووە بە نەریت لەلایەن پارلەمانی كوردستانەوە هەر چوارساڵ جارێك لە كۆتایی تەمەنی خولی پەرلەمان لێبوردنی گشتی دەردەكرێت و ئەو هەموو پیاكوژ و گەندەڵ و تاواناكارانە دێنەوە ناو كۆمەڵگەو هەمان تاوان دووبارە دەكەنەوە، هەرێمی كوردستان بە پێچەوانەی هەموو وڵاتانی دنیا زۆرترین لێبوردنی گشتی دەردەكرێت، ئاخر  هەرێمێك هەرچوارساڵ جارێك لێبوردنێكی گشتی دەربكات تاوانكاران ئازاد بكات چۆن تاوانی كوشتن  و كۆمەڵكوژكردن زیاد ناكات، چۆن خێزان كۆمەڵكوژناكرێن، چۆن بەئاشكرا و بێ ترس كوشتن لەناوەڕاستی بازاڕەكان ڕوو نادات كە تۆمەتبار پیاوبكوژێت و سەنگەر بگوازێتەوە و حزبێك پشتگیری بكات و داڵدەی بدات،  حزبی  خاوەنی زۆرترین كورسی ساختە پشتگیری تاوانباران بكات و ڕادەستی یاسا نەكرێن، ئەوا تاوانی كوشتن زیاد دەكات  و یاساشیان بەسەردا پیادە ناكرێت،  لە هەرێمی كوردستان بەم شیوەیە و لەم  كاتانەی خوارەوە لێبوردنی گشتی دەركراوە  ئەمانەی خوارەوە وەك نمونەیەك :-
بڕیاری  لێبوردنی گشتی ژمارە ٣٣ ساڵی ١٩٩٥  
بڕیاری  لێبوردنی گشتی ژمارە ١٩ ساڵی ١٩٩٨  
بڕیاری  لێبوردنی گشتی ژمارە ١٦٨ ساڵی ٢٠٠٠
بڕیاری  لێبوردنی گشتی ژمارە ١٢٧ ساڵی ٢٠٠٣
یاسای  لێبوردنی گشتی ژمارە ٤ ساڵی ٢٠٠٧
یاسای  لێبوردنی گشتی ژمارە ٢ ساڵی ٢٠١٢    
یاسای  لێبوردنی گشتی ژمارە ٤ ساڵی ٢٠١٧
ئەمە جگە لە دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێم لە دەركردنی لێبوردنی تایبەتی بۆ تاوانباران، ئەم دەسەڵاتە دراوە بە سەرۆكی هەرێم  پاڵپشت بە ئەحكامی ماددەی دەیەم بڕگەی شەشەم لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ژمارە  ١ ساڵی ٢٠٠٥  ئیتر خۆتان هەڵسەنگاندنی بۆ بكەن بۆچی تاوانی كوشتن ڕوو لە زیادبون و هەڵكشانە ، هیچ  یاسایەك سزای لە سێدارەدانی  ڕانەگرتووە تەنیا  ئەوە یە كە بڕیارەكان جێبەجێناكرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە