.
01:47 PM - 02/05/2022
هەموو هێزە ئەمنییەکانم راسپاردووە بە زووترین کات بکوژی ئەندامانی خێزانەکەی چەمچەماڵ، بەهەر شێوەیەک بێت، دەستگیر بکەن. نەک تەنها خۆی، بەڵکو جەختیش دەکەمەوە هەر کەس و لایەنێک لەهەر پلە و پایەیەکدا بێت داڵدە و هاوکاری تۆمەتبار بدات وەک بەشداریکردن لەو تاوانە قێزەونە حیسابیان بۆ دەکرێت.
زۆر بە داخەوە لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا بەهەواڵێکی وا قێزەون و دڕندانە رۆژ دەکەینەوە. پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی هەموو دانیشتوانی چەمچەماڵ و بە تایبەتیش کەسوکاری قوربانیانی ئەم رووداوە دڵتەزێنە دەکەم.
قوباد تاڵەبانی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە