.
11:10 - 26/03/2022
شەماڵ عەبدوڵا یاساناس و چاودێری سیاسی، لە چوارچیوەی بەشداریكردنیدا لە بەرنامەی شرۆڤەی كەناڵی گەلی كوردستاندا، رایگەیاند: پارتی بە رێكەوتنە سی قۆڵییەكەی لەگەڵ لایەنە عیراقییەكاندا، دەست پێشخەریكرد بۆ لێكترازانی نێو ماڵی كوردی. باسی لەوەش كرد، پارتی خوازیارە سەرجەم جومگەكانی دەسەڵات بۆ خۆی قۆرخ بكات و یەك لایەنانە بڕیار بدات. ئاماژەی بەوەش كرد، ئەگەر پرسی پێكهێنانی حكومەت زیاتر دوا بكەوێت، پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە. ئەوەشی خستەڕوو، رەوتی سەدر باوەڕیان بە مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد نییە و بە هاتنەسەر دەسەڵات، كار بۆ هەمواركردنەوەی دەستوور لە دژی گەلی كورد دەكەن
meC-wYTwA88
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە