کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئازاد ئیبراهیم: بەشدارینەكردنی چەند لایەنێك لە كۆبوونەوەكانی پەرلەمان رێگەی لە كارەسات گرت

.

10:46 - 26/03/2022


ئازاد ئیبراهیم رۆژنامەنووس، لە چوارچێوەی بەشداریكردنیدا لە بەرنامەی شۆرڤەدا، لە كەناڵی گەلی كوردستان، ئاماژەی بە گرنگیی بایكۆت كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لەلایەن لە چەند لایەنێكی عیراقی و فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد و رایگەیاند: بەشداری نەكردنی ئەو لایەنانە، رێگری لە كارەسات و ئاڵۆزتربوونی كێشەكانی عیراق گرت. هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد، لە عیراقدا، كار بۆ جێگیركردنی هێڵێكی سوننە دەكرێت كە هاوتەریبی حزبە شیعەكان بجوڵێتەوە. ئەوەشی خستەڕوو، پاڵنەرێكی سەرەكی بەشدارینەكردنی ئەو لایەنانە لە كۆبوونەوەكەی پەرلەماندا، بۆ لاوازی كاندیدی هاوپەیمانێتی ئینقازی نیشتمانی دەگەڕێتەوە چونكە پێگەیەكی سیاسی و دیپلۆماتیكی گەورەی نییە.

wjZq22mGmeE

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە