کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پارتی گورزێکی دیکەی بەرکەوت.

.

08:46 PM - 26/03/2022

پارتی گورزێکی دیکەی بەرکەوت.

ھەوراز شوانی ئەوەی ئەمڕۆ لەپەرلەمانی عێراق ڕویدا واتە ئەنجامنەدانی دانیشتن بەھەموو مانایەک گورزێکی دیکە بوو ئاراستەی پارتی و پرۆژە گوماناوییەکەی کرا،ئەوەش دوای بڕیارەکەی دادگای فیدرالی ودورخستەوەی زێباری لە ھەڵبژاردنی بۆپۆستی سەرکۆمار لەماوەیەکی کورتدا گورزێکی سیاسی دیکەیە ڕووبەڕووی پارتی دەبێتەوە. دانیشتنی پەرلەمان دواخرا بۆ چوارشەممە تائەوکاتەش ھەموو ئەگەرێک بەڕووی ھاوکێشەی ھاوپەیمانییەکاندا کراوەیە ھەر لە ھەڵوەشاندنەوەو پێکھێنانی بەرەی تازە بەڵام ھیچ ئاماژەیەک بەدی ناکرێ دانوستانەکان بۆ داڕشتنی ھاوپەیمانی نوێ لەبەرژەوەندی پارتی دا بن،ھاوپەیمانی ( ئینقاز) ماکسیمال بوو،سێ یەکی پەکخەریش تاڕادەیەکی زۆر نەگۆڕە.واتە شکستی سیاسی دیکە لەبەغدا لەچاوەڕوانی پارتی دایە،ئەویش ئەم ھەموو شکستەی پێ ھەزم ناکرێ بۆیە ھەر لەئێستاوە چ لەڕووی ڕاگەیاندن و تەنانەت لایەنی دیکەش بەدوای سیناریۆیەکدا دەگەڕێ کەخەڵکی کوردستان و جەماوەرەکەی پێوە سەرقاڵ بکات. پارتی لەخیانەت و ھێرشکردنە سەر ھێزە نیشتمانییەکانی کوردستان کەمتەرخەمی ناکا بۆیە ئێستا دەرفەتێک لەبەردەم ی ن ک دایە لەپێناو بەھێزکردنی پێگەی جەماوەری وسیاسی چ لە ھەرێمی کوردستان و چ لە لەبەغدا ئەم ھەلە بقۆزێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە