.
08:34 - 26/03/2022
شارەزایان: سیستمی فرە بازنەیی دەرفەتی ساختەكاری لەهەڵبژاردن كەمدەكاتەوە
چەندین ساڵە لەهەرێمی كوردستان سیستمی یەك بازنەیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان جێبەجێ دەكرێت، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی ئەو پرۆسەیە لەعیراق ئێستا كاری پێناكرێت و بەڵكو سیستمی فرە بازنەیی بۆ هەڵبژاردن جێبەجێدەكرێـت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و زۆرینەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان ئێستا هەوڵەكانیان چڕ كردۆتەوە بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن و گۆڕینی سیستمی یەك بازنەیی لەهەرێنی كوردستان بەفرە بازنەیی، یەكێتی سووریشە لەسەر گۆڕینی سیستەمەكە و تەئكید لەوە دەكاتەوە لەئەگەر نەگۆڕینی سیستمی یەك بازنەیی هەڵبژاردن ، ئەوا بایكۆتی پرۆسەكە دەكات، بەبۆچوونی شارەزایانی هەڵبژاردنیش سیستمی فرە بازنەیی دەرفەتی ساختەكاری لەهەڵبژاردن كەمدەكاتەوە و هەلیش بۆ خەڵك دەستبەردەكات بەوەی نوێنەری راستەقینەی خۆی لەسنوورەكەی خۆی هەڵبژێرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە