کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.بەرهەم ساڵح: پێویستە هەموو لایەنەكان گفتوگۆیەكی جدی بۆ كۆتایی هێنان بە قەیرانی سیاسی بكەن

.

08:34 - 26/03/2022

د.بەرهەم ساڵح: پێویستە هەموو لایەنەكان گفتوگۆیەكی جدی بۆ كۆتایی هێنان بە قەیرانی سیاسی بكەن
دكتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: نەبوونی لێكتێگەیشتنی نیشتیمانی و شكستهێنانی ئەنجومەنی نوێنەران لە تەواوكردنی مافە دەستوورییەكان لە كاتی خۆیدا، جێگەی نیگەرانی و دڵەراوكێیە و پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەكان گفتوگۆیەكی جدی بۆ كۆتایی هێنان بە قەیرانی سیاسی بە گیانێكی نیشتمانپەروەری بكەن، لە بەشێكیتری ڕاگەیەندراوەكەیدا ئاماژەی بەوەكرد كە خودی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە خۆیدا ئامانجێك نەبوو، بەڵكو ئامڕازێك بوو بۆ ئەنجامدانی چاكسازی بنەڕەتی و دەستەبەركردنی سەقامگیریی سیاسی و كۆمەڵایەتی و باشتركردنی بارودۆخی گشتی وڵات، لە كۆتایشدا داوای دۆزینەوەی چارەسەرێكی جددی كرد و ڕایگەیاند داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەكانی عێراق دەكەن زۆر بەخێرایی و بێ دواخستن دەست بە دیالۆگێكی جدی و كارا بۆ دەرچوون لەو قەیرانەی ئێستا و پێشخستنی بەرژەوەندییەكانی عێراق و عێراقییەكان، بە ڕەچاوكردنی هەلومەرجی ناوچەكە و دۆخی نێودەوڵەتی و ئاڵینگارییە ناوخۆییەكان بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە