.
08:17 - 26/03/2022
مامۆستایانی ئەندام لە لقی گەرمیانی یەكێتی مامۆستایان داشكاندنیان بۆ دەكرێت لە كۆمپانیاكیانی قەیوان
لقی گەرمیانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، لەگەل گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان ڕێككەوتووە كە ئەو مامۆستایانەی ئەندامی لقی گەرمیانی یەكێتی مامۆستایانن,لەمەودوا داشكاندنیان بۆ دەكرێت لەشوێنە گەشتیارییەكان و گروپی نەخۆشخانەكانی ئەو كۆمپانیایە،بۆ ئەو مەبەستەش لقی گەرمیانی یەكێتی مامۆستایانی گەرمیان پێناسی تایبەتی بۆ ئەندامانی لقەكە دروستكردوە بۆ ئەوەی سود لەو ئۆفەرە وەربگرن.
Ct7WPMcFsLw
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە