کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

70%ی داهاتی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران دیارنییە

.

04:44 - 26/03/2022

پەرلەمانتارێك: 70%ی داهاتی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران دیارنییە
پەرلەمانتارێكی كوردستان ئاشكرایدەكات، زیاتر لەسەدا 70ی داهاتی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران دیار نییە و دەشڵێت: ئامانجی میدیا و پەرلەمانتارانی پارتی, لەهێرشكردنە سەر پارێزگای سلێمانی ناشرینكردنی ئەو شارەیە.
(زكری زێباری) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی لەلێدوانێكدا بۆ گەلی كوردستان راگەیاند: ئەو سیاسەتەی پارتی لە حكومەت پەیرەوی دەكات بۆ ناشرینكردنی پارێزگای سلێمانیەو ئامانجی شاردنەوەی ئەو گەندەڵیانەیە كە لەپارێزگای هەولێر و دهۆك هەیە.
راشیگەیاند، زیاتر لە 70%ی داهاتی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران لە سنووری پارتی دیار نییە و ئەگەر پەرلەمانتارانی پارتی راست دەكەن, با لیژنەیەكی پەرلەمانی لەسەرجەم فراكسیۆنەكان پێكبهێنن و سەردانی هەموو خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بكەن بۆ ئاشكراكردنی راستییەكان، نەك تەنها لە میدیاكان  تۆمەت ببەخشن كە ئامانجیان تەنها ناشرینكردنی پارێزگای سلێمانیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە