کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

محەمەد نەسرەدین: ئەوەی پارتی دەیكات قومارە

.

04:40 PM - 26/03/2022

محەمەد نەسرەدین: ئەوەی پارتی دەیكات قومارە
 محەمەد نەسرەدین، لێپرسراوی مەكۆی كەركوكی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: پارتی ئێستا لەبەغدا شەڕی سەرۆك كۆمار دەكات كە دەبێت سەرۆك كۆمار یەكپارچەی خاكی عیراق بپارێزێت، بەڵام لەهەرێم بەنیازی دروستكردنی دەوڵەت بوو، وەعدی دابوو ئاڵا لەحەمرین بێت و كورد دەوڵەت بێت و عیراق ببێتە وڵاتی دراوسێی، بەڵام تەنها كاری ئێستای لەدەوڵەتی سەربەخۆوە بوەتە كاركردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمارو پاراستنی یەكپارچەی خاكی عیراق.
دەشڵێت: ئەوەی پارتی دەیكات قومارە، چونكە لەدوای ساڵی 2014ەوە لەدۆسیەی فرۆشتنی سەربەخۆی نەوت و ریفراندۆمدا بینیمان چی بەسەر هەرێمی كوردستاندا هێنا.
ئەوەشی راگەیاند: ئێستا پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار چوەتە شەڕی بەرژەوەندی دەوڵەتە هەرێمایەتیەكانەو دەبینین هەرێم بۆردومان دەكرێت، بۆیە موجازەفە بەهەرێمەوە دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە