.
04:38 - 26/03/2022
چوارچێوەی هەماهەنگی: سەقامگیری نەتەوەیی لەعیراق پێویستی بە د. بەرهەم ساڵح-ە
د. عائد هەلالی ئەندامێكی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، ئەستەمە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بەرێوەبچێت و تەئكیدی لەوەشكردەوە، سەقامگیری نەتەوەیی لەعیراق د. بەرهەم ساڵح-ی دەوێت بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق.
د. عائد هەلالی راشیگەیاند: هەموو ئاماژەكان ئەوە دەردەخەن كە دانیشتنی ئەمڕۆ بۆ هەڵبژاردنی كاندیدی سەرۆك كۆمار بەڕێوەناچێت بەهۆی ئەوەی هاوپەیمانی رزگاری نیشتمان و ئەوانیتر ناتوانن رێژەی یاسایی پێكبهێنن بۆ ئەنجامدانی دانیشتنەكە .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە