کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بۆ ڕۆژی چوار شەممە دواخرا

.

03:14 PM - 26/03/2022

بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بۆ ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو دواخرا.
هەرچەندە بڕیاربوو سەعات 11ی پێشنیوەڕی ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێژەیی یاسایی نەتوانرا كۆبوونەكە ئەنجامبدرێت و چەند جارێك زەنگی چوونە ژورەوەی پەرلەمان لێدرا و ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتار ئامادە نەبوون، سەعات 2 جارێكی تر زەنگی ئاگادار كردنەوە بۆ چوونە ژوورەوە پەرلەمانتاران لێدرا، دوای خوێندنەوەی ناوی پەرلەمانتارانی ئامادەبوو لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە لەكۆی 329 ئەندامەكەی پەرلەمان، 126 یان ئامادەی دانیشتنەكە نەبوون كەپێكهاتوون یەكێتی نیشتمانی كوردستان و چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی عەز و ئیشراقەت كانوون، دەنگی سەربەخۆكان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمەڵی دادگەری پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ. لەبەرامبەردا بەپێی راگەیاندنی پەرلەمان تەنها 202 ئەندام ئامادەبوون، بەڵام سەرچاوەیەك لەناو هۆڵی پەرلەمان بەگەلی كوردستانی راگەیاند: تەنها 196 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەكەبوون، بەڵام گۆڕانكاری لە ڕێژەی راستەقینەكراوە، بەمەش جارێكی تر نەتوانرا ڕێژەی یاسایی بۆ بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئەنجامبدرێت، وەك لەبەرنامەی كاری پەرلەماندا هەبوو. دوای شكستهێنانی ئەو لایەنانە لەتەواوكردنی رێژەی یاسایی بەرنامەی كاریان گۆڕی بۆ خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای پشتیوانی ئاسایشی خۆراك.
بۆ تەواوكردنی ڕێژەی یاسایی و دەستپێكردنی دانیشتنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، پێویستە 220 پەرلەمانتار لە هۆڵی كۆبوونەوەكە ئامادەبن، ئەو كات پرۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ سەرۆككۆمار دەستپێبكات..

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە