.
01:19 - 26/03/2022
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە
لەکۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی تیشکی خستەسەر دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان و پەرلەمانتارانی یەکێتی لەسەر دوایین هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستووی عێراق بەرچاوڕوونکرد. دوایین هەڵوێستی یەکێتیشی وەک هێزێکی بەرپرسیار و پارێزەری مافە نەتەوەییەکانی خەڵکی کوردستان راگەیاند و وتی، یەکێتی هیچ بڕیارێک لەدەرەوەی ئیرادە و بەرژەوەندی گەلەکەمان نادات و هیچ ئیرادەیەکی سەپێنراویش قبوڵ ناکات. بە پشتبەستن بە مێژووی سەربەرزی یەکێتی و گەلەکەمان هەموو هەنگاو و بڕیارێکمان لەپێناو یەکڕیزی و دەستەبەرکردنی مافە رەواکانی میللەتەکەمانە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە