کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەریتانیا: سزاكانی سەر ڕوسیا توندتر دەكەینەوە

.

02:28 PM - 26/01/2022

بەریتانیا: سزاكانی سەر ڕوسیا توندتر دەكەینەوە
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند وڵاتەكەی بۆ ئامادەكردنی پرۆژە یاسایەك بەمەبەستی توندكردنەوەی سزاكانی سەر ڕوسیا كاردەكات ، لیز تروس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشكردووە لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆژە یاساكە پێشكەش پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەكرێت و سزا بەسەر ژمارەیەك كۆمپانیا و كەسایەتی روسیادا دەسەپێنن، لیز تروس لە درێژەی لێدوانەكەیدا پشتگیری بەریتانیای بۆ حكومەتی ئۆكرانیا دووپاتكردەوە و رایگەیاند وڵاتەكەی هاوكاری سەربازی و ئابووری ئۆكرانیا دەكات، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا تەئكیدی لەوەشكردەوە لە ئەگری هێرشكردنە سەر ئۆكرانیا، روسیا لەلایەن وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكاوە ڕووبەڕووی سزای توندی ئابووری و سیاسی دەبێتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە