کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەوڵێكی داعش بۆ دزە كردنە ناو شنگال شكستیپێهێنرا

.

02:24 PM - 26/01/2022

هەوڵێكی داعش بۆ دزە كردنە ناو شنگال شكستیپێهێنرا
هێزە ئەمنییەكانی نەینەوا لە بەیاننامەیەكدا شكستپێهێنانی هەوڵێكی  تیرۆریستانی داعشیان بۆ دزە كردنە ناو قەزای شنگال ڕاگەیاند، لە بەیاننامەكدا ئاماژە بەوە كراوە ژمارەیەك تیرۆریستی داعش بە نیاز بوون لە باكووری قەزاكەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستیت بچنە ناو شنگالەوە بەڵام هێزە ئەمنییەكانی ئەو ناوچەیە ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و تیرۆریستەكان هەڵهاتوون، هەوڵی دزەكردنی تیرۆریستانی داعش بۆ قەزای شنگال لە كاتێكدایە ئەو گرووپە تیرۆریستیە لە بەشێك لە ناوچەكانی سوریا و عیراق دەستی بە جموجوڵ كردۆتەوە و دەیانەوێت خۆیان ڕێكبخەنەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە