کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەش بارمتەی تر لە زیندانەكەی حەسەكە رزگاركران

.

02:18 PM - 26/01/2022

شەش بارمتەی تر لە زیندانەكەی حەسەكە رزگاركران
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی زیندانی غوێران لە پارێزگای حەسەكە، شەش كارمەندی تری زیندانەكە لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگاركراون، بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە ، تائێستا بەشێوەیەكی گشتی توانراوە 23 بارمتەی ناو گرتووخانەكە لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگار بكرێن.
ئەوەش لە كاتێكدایە هێزەكانی سوریای دیموكرات بەردەوامن لە گەڕان و پشكنین لە نێو گەڕەكانی ناوچەی غوێران لەحەسەكە لەپێناو دەستگیركردنی شانە تیرۆریستییەكان و تیرۆریستانی داعشیش هاووڵاتیان وەك قەڵغانی مرۆیی بەكاردەهێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە