.
02:13 PM - 26/01/2022
بۆ گەیشتن بەسەرکەوتن چیت پێویستە؟
حەسەن بێگڵاسی
بەداخەوە لەکۆمەڵگەی ئێمەدا ، تاهەنوکە كەم تا زۆر ناشیرین کردنی یەکترو پاشقوڵ لەیەکگرتن، لەبەرەو دایە ، پرسیارەکە ئەوەیە ، بۆ چی تا ئێستا نەمان توانیوە بۆیەکتری ببینە دافع و داینەمۆ ؟ یاخود تەواوکەری یەکتربین لەئیش و کارەکاندا ؟ ئەمانە پرسیار گەلێکن پێویستە وردبین بین ، بۆ وەڵام دانەوەیان٠
بەداخەوە خەمی هەندێك ئێمە خەمی یەکتر شکاندن و یەکتر قبوڵنەکردنە، هەمدیسان کێشە کان لەبەرامبەر یەکدا ، قوڕستر و ئاڵۆزتر دەکەین ٠
لەودەلاقەوە ئەزموون و ڕابردووی کەسایەتیە سەرکەوتوەکانی ژیان ، ئەوەمان پێ دەڵێت، نابێت لە شکستەکان بترسین و لە هەوڵەکانی سەرکەوتن ، پاشەکشەمان پێ بکەن ، ڕۆبرت هاجنسۆن ، ئەو کەسە سەرکەوتوە بوو لەژیاندا ، کەلەزەمەنێکی کەم دا ، توانی سەرکەوتنێکی گەورە بۆخۆی بەرجەستە بکات ، گوێی لە شکستەکان نەبوو ، خۆی بە کارە تەرفیهیەکانی ژیان سەر قاڵ نەدەکرد ، کاتی خۆی بە کەسە دۆڕاوەکان بەفیڕۆ نە دەدا، هاجنسۆن کەسێکی هیمەت بەرز بوولەژیاندا ، بڕوای تەوای بەخۆی هەبوو، دڵنیابوو لەوەی هەنگاوەکانی بەرەو لوتکەی سەرکەوتنە ، هەمدیسان هاجنسۆن دڵنیا بوو لەوەی ڕوو بەڕووی ڕەخنەی توندی خەڵك و گلەیی خەڵک دەبێتەوە، بەڵام بۆ گەیشتن بەلوتکەی سەرکەوتن ، باجی قوڕسی دەوێت ٠
ڕۆبرت هاجنسۆن بەڕێوەبەری زانكۆی شیكاگۆ بوو كە یەکێک لەگەورەترین زانکۆکانی ئەمریکا، ئاهەنگ بەبۆنەی دامەزراندنی گێڕرا ، باوکیشی لەو ئاهەنگەدا ئامادەبوو ، زۆر ڕەخنەیان لێ گرت، ووتیان تەمەنی شیاونییە بۆ ئەم پۆستە ،یەکێک لە ئامادەبوانی ئاهەنگەکە ، بە باوکی هاجنسۆنی ووت ، چەند گوناهە ئاوا لەکوڕەکەت دەکەن ، لە ناو ڕۆژنامە و بڵاو کراوەکاندا ، چەندین ووتاریان تێدا بڵاو کردۆتەوە، کە هەموو سوکایەتی و باسکردنی رابردوویەتی ٠ .
باوکی لەووڵامدا ووتی، ڕاست دەکەیت، خوێندوومەتەوە ،بەڵام مرۆڤ چەندە بەرەو مەزنی هەنگاو هەڵگرێت، خەڵکی زیاتر ئارەزووی ڕەخنە لێگرتن و بڵاو کردنەوەی پڕو پاگەندەی ناهەق دەربارەی دەکەن٠
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە