کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسی هەرێم: بەفربارین لە زۆربەی ناوچەكان دەستپێدەكاتەوە

.

01:49 PM - 26/01/2022

كەشناسی هەرێم: بەفربارین لە زۆربەی ناوچەكان دەستپێدەكاتەوە  
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینیەكانی كەشوهەوای شارەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد ئەمشەو لە كاتەكانی درەنگدا كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەكی دەریای سپی ناوەڕاست كاردەكاتە سەر ناوچەكەمان، لە ڕۆژی هەینیش ئەم كاریگەریە كۆتایی دێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكرۆەتەوە، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە كاتەكانی پاش نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
باس لەوەشكراوە ئەمشەو لە كاتەكانی درەنگدا كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست كار دەكاتە سەر ناوچەكەمان، لە سبەینێوە باران ناوچە شاخاوییەكان و لە كاتەكانی ئێوارەوە بەفر لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت.
سەبارەت بە پلەكانی گەرما، كەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، سبەی پلەكانی گەرما نزمبونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما هەشت پلە و نزمترین پلەی گەرما دوو پلەی سیلیزی دەبێت، لە سنوری پارێزگای دهۆك، بەرزترین پلەی گەرما شەش پلەی سیلیزی دەبێت و نزمترین پلەش چوار پلەی سیلیزی دەبێت، هەروەها لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرمی 12 پلە و نزمترین چوار پلەی سیلیزی دەبێت.
هەر بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی هەرێم لەرۆژی هەینیەوە كاریگەری ئەم شەپۆلی سەرمایە لەسەر ناوچەكە نامێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە