کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن بەرامبەر بە لیۆن براوەبوو

.

01:30 PM - 26/01/2022

بایرن میونشن بەرامبەر بە لیۆن براوەبوو
لە یارییەكی دواخراوی جەولەی 18ی خولی باسكەی یانەكانی ئەوروپا ناسراو بە یۆرۆلیگ یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی  بردنەوەیەكی گرنگی بەرامبەر بە یانەی ئەسفیل باسكیت لیۆنی فەرەنسی دەستەبەركرد و هیواكانی بۆ گەیشتن بە قۆناغی پلەی ئۆف زیندووكردەوە / بە درێژایی سێ چارەكی یەكەمی یارییەكە یانە باڤارییەكە باڵادەستی خۆی بەسەر یارییەكە سەپاند ئەمەش پێش ئەوەی لە چارەكی چوارەم ئاستی دابەزین بە خۆوە ببینێت و سەرەرای ئەوەش یارییەكە بە جیاوازی 9خاڵ و بە ئەنجامی 77خاڵ بەرامبەر بە 68خاڵ بەسوودی خۆی یەكلایی بكاتەوە / لە ریزەكانی یانە باڤارییەكە هەریەك لە ئۆگۆستین رۆبیت 17خاڵ و ئۆگنین گاراماز 10خاڵیان تۆماركرد و بردنەوەیان بۆ یانەكەیان مسۆگەركرد / بەمەش بایرن میونشن بۆ پلەی دەیەمی ریزبەندی سەركەوت و یانەی لیۆنیش بە ریزبەندی سیانزەیەم دابەزی .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە