کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كریستیان ئێركسن لەگەڵ ئەیاكس راهێنانی ئەنجامدا

.

01:25 PM - 26/01/2022

كریستیان ئێركسن لەگەڵ ئەیاكس راهێنانی ئەنجامدا
یانەی ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵندی رایگەیاند: كریستیان ئێركسنی دانیماركی و یاریزانی پێشووی ریزەكانی گەراوەتەوە بۆ راهێنانەكان لەپاڵ هاورێكانی پێشووی لەدوای  چاك بونەوەی لەو پێكانەی لەرابردودا تووشی بوو / ئێركسن لە یۆرۆی 2020 و لەیاری نێوان دانیمارك و فنلەندا تووشی جەڵتەی دڵ بوو و  لەلایەن دەستەی پزیشكی ژیانی لەمەترسی رزگار كرا بەدانانی ئامێری رێكخستنی لێدانی دڵی / ئەژماری رەسمی یانەی ئەیاكس لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردۆتەوە: ئێركسن لەم هەفتەیەدا لەگەڵ تیپی دووەمی یانەكە دەستی بەراهێنان كردۆتەوە بەو ئامانجەی لەنزیكترین كاتدا بگەرێتەوە بۆ یاری كردن / یانە هۆڵندیەكە ئاماژەی بەوەشكردووە : ئێركسن لەم هەفتەیەدا لەگەڵ تیپی دووەم لەراهێنان كردن بەردەوام دەبێت و  دەیەوێت پارێزگاری لەتوانا جەستەییەكانی بكات تا ئەو كاتەی وێستگەی داهاتووی یاریكردنی دیاری دەكات / ئێركسن كە لەنێوان ساڵانی  2010 بۆ 2013 درێسی ئەیاكسی پۆشیوە دڵخۆشی زۆری خۆی نیشانداوە بەگەرانەوەی بۆ راهێنان لەگەڵ یانەی ئەیاكس كە بەگەرانەوە بۆ ماڵەكەی وەسفی كردووە / جێی باسە : راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایان كردووە كە كریستیان ئێركسن  بەمەرجە كەسیەكانی لەگەڵ یانەی برینتفۆردی ئینگلیزی رازی بووە و بۆ ماوەی 6 مانگ لەو یانەیە یاری دەكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە