کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە بارودۆخی ئەنسۆ فاتی ئاشكراكرد

.

01:17 PM - 26/01/2022

بەرشەلۆنە بارودۆخی ئەنسۆ فاتی ئاشكراكرد
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەیاننامەیەكی پزیشكی بڵاوكردەوە لەبارەی بارودۆخی ئەنسۆ  فاتی ئەستێرەی یانەكە لەكاتی چاك بونەوەی لەپێكانەكەی / یانە كەتەلۆنیەكە لەرێگەی ئەو بەیاننامەیەوە دەڵێت : ئەنسۆ فاتی بەردەوام دەبێت لەوەرگرتنی چارەسەر لەو پێكانەی لەبەستەری  رانیدا تووشی بووە / باسی لەوەشكردووە : كاتی گەرانەوەی فاتی بۆ یاریگاكان بەندە لەسەر توانای چاك بونەوەی لەپێكانەكە ئەوەش مانای ئەوەیە ئەو هێرشبەرە لاوە نەشتەرگەری بۆ ناكرێت / جێی باسە : ئەنسۆ فاتی تەمەن 19 ساڵ لەیاری بەرشەلۆنە لەبەرامبەر ئەتلەتیك بلباو لەقۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا  تووشی ئەو پێكانە بوو و بەگریانەوە یاریگای بەجێ هێشت / راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانیش ئاشكرایان كردووە : لەئەگەری ئەنجام نەدانی نەشتەرگەری ئەوا ئەنسۆ فاتی بۆ ماوەی 6 بۆ 8 هەفتە لەیاریگاكان دوردەكەوێتەوە / ئەو هێرشبەرە ئیسپانییە لەم كاتەدا یەكێكە لەبەهرەمەندە لاوەكان لەجیهان و ئەوەندە نابێت لەپێكان گەرابۆوە لەو پێكانەی لەئەژنۆی تووشی بوو / ئەمە جگە لەوەی لە مانگی ئەیلول و لەدوای 10 مانگ لەئەنجامدانی نەشتەرگەر گەرابۆوە بۆ یاری كردن / دوركەوتنەوەی فاتی  لەم كاتەدا لێدانێكی قورسە بۆ بەرشەلۆنە كە ركابەری گەیشتن بۆ وەرزی داهاتووی چامپیۆنس لیگ دەكات و ئێستا بەجیاوازی خاڵێك لەدوای ئەتڵەتیكۆمەدریدی چوارەم پلەی پێنجەمی ریزبەندی لالیگای ئیسپانی گرتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە