کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەرجەنتین بەبێ میسی ئامادەكاریەكانی بۆ پاڵاوتنی مۆندیال دەستپێكرد

.

01:16 PM - 26/01/2022

ئەرجەنتین بەبێ میسی ئامادەكاریەكانی بۆ پاڵاوتنی مۆندیال دەستپێكرد
لەلایەكی ترەوە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەشاری ئیزیزا لەنزیك بۆینس ئایرس كەمپی مەشق و راهێنانەكانی دەستپێكرد وەك ئامادەكاریەك بۆ یاریەكانی داهاتووی لەپاڵاوتنی كیشوەری ئەمریكای باشوور بۆ گەیشتنە مۆندیالی 2022ی قەتەر /  هەڵبژاردەی تانگۆ لەرێگەی بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەكەوە تەئكیدی كردۆتەوە : دوای گەیشتنی ئەو ئەستێرانەی لەیانەكانی ئەوروپا یاری دەكەن بەنمونەی ئەنخل دی ماریا و لیاندرۆ پاریدیس و ئیملیانۆ مارتینێز كەمپی مەشق و راهێنانەكانیان دەستپێكردووە / بەپێی خشتەی رەسمی دیاریكراو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەژێر سەرپەرشتی لیۆنێل  سكالۆنی راهێنەر یەكەم بەشە راهێنانی بەبێ ئامادەبوونی هاندەران ئەنجامدا / واش بریارە ئەمشەویش بەشە راهێنانێكی تری ئەو هەڵبژاردەیە لەناوەندی راهێنانەكان بەرێوە بچێت پێش ئەوەی بەیانی رۆژی چوارشەممە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ سكالۆنی راهێنەر رێك بخرێت /  شەوی چوار شەممە وەفدی  هەڵبژاردەی ئەرجەنتین كە لیۆنێل میسی و كریستیان رۆمیرۆی تیا نییە بەرەو وڵاتی چیلی بەرێ دەكەون لەپێش روبەروبونەوەی ئەو هەڵبژاردەیە لەبەرەبەانی رۆژی هەینی لەجەولەی 15ی پاڵاوتنەكان دواتر و لەجەولەی 16دا پاڵەوانانی كۆپا ئەمریكا میوانداری كۆلۆمبیا دەكەن / جێی ئاماژە پێكردنە : لەگەڵ ئەوەی 4 یاری لەپاڵاوتنەكان ماوە ئەرجەنتین گەیشتنی بۆ دوا یاریەكانی جامی جیهان یەكلایی كردۆتەوە و ئێستا پلەی دووەمی ریزبەندی گرتووە بە29 خاڵ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە