کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاستی پشتیوانی جەماوەری بۆ بایدن زیاتر كەم دەبێتەوە

.

12:02 PM - 26/01/2022

ئاستی پشتیوانی جەماوەری بۆ بایدن زیاتر كەم دەبێتەوە  
بەپێی دوایین راپرسی كە رۆژنامەی زە هێڵی ئەمریكا ئەنجامیداوە ، ئاستی پشتیوانی جەماوەری جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا گەیشتۆتە لەسەدا 30 ، ئەوەش بە نزمترین ئاستی پشتیوانی جەماوەری بۆ سەرۆكەكانی ئەمریكا لەكاتی بوونیان لەدەسەڵاتدا هەژمار دەكرێت، بەپێی ئەو زانیارییانەی رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە ، هۆكاری كەمبوونەوەی پشتیوانی جەماوەری بایدن بۆ چەند هۆكارێكی سەرەكی دەگەڕێتەوە كە گرنگترینیان پەیوەستە بە دۆخی ئابووری و تەندروستی گشتی ئەمریكا و بەتایبەت زیادبوونی ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا ، هەروەها لەسەر ئاستی دەرەوەی ئەمریكاش ، كشانەوەی هێزە سەربازییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ئەفغانستان و رووداوەكانی فرۆكەخانەی كابوڵ، كاریگەری زۆری لەسەر كەمبوونەوە پشتیوانییەكان بۆ بایدن هەبووە، بەجۆرێك تەنها بەشێكی زۆری ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتەكان كە پارتی خودی بایدنە، ئیدارەی واشنتۆن بە سەرۆكایەتی بایدن بە شكستخواردوو وەسف دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە