کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا هەڕەشە لە روسیا دەكات

.

11:54 AM - 26/01/2022

ئەمریكا هەڕەشە لە روسیا دەكات     
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا تەئكیدیكردەوە لەوەی وڵاتەكەی سوورە لەسەر پاراستنی سەروەری و سەربەخۆی ئۆكرانیا و هەر هێرش و پەلامارێكی سەربازی روسیاش بۆ سەر ئەو وڵاتە ، وەڵامدانەوەیەكی توندی ئەمریكا و هاوپەیمانانی لێدەكەوێتەوە ، راشیگەیاند چەند جارێك هۆشداری توند دراوەتە مۆسكۆ ، لەوەی ئەگەر هێرشی سەربازی بكاتە سەر ئۆكرانیا ، ئەوا ئەمریكا و هاوپەیمانان ناچار دەكات لە رێگەی سەربازییەوە وەڵامی بدەنەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە