کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایدن: سزا بەسەر خودی سەرۆكی روسیا دەسەپێنین

.

11:47 AM - 26/01/2022

بایدن: سزا بەسەر خودی سەرۆكی روسیا دەسەپێنین    
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لەلێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان تەئكیدیكردەوە، لە ئەگەری هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا، ئەمریكا سزا بەسەر خودی ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی روسیادا دەسەپێنێت، راشیگەیاند ئەگەر روسیا بیر لەوە بكاتەوە پەلاماری ئۆكرانیا بدات سزاكانی سەر روسیا تەنها لایەنی ئابووری و سیاسی ناگرێتەوە، بەڵكو لە سەرانسەری جیهانەوە سزای بەسەردا دەسەپێندرێت .
سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكرد پەلاماری روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا، گەورەترین داگیركاری دەبێت لەدوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە و لە ئەگەری جێبەجێكردنی ئەو هەنگاوەش لەلایەن روسیاوە ئەوا سیستمی جیهانی دەگۆڕێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە